بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەجید تەخت ڕەوانچی بە کەناڵی NBC ی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا خۆی دەتوانێت بڕیار بدات کە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دەگەڕێتەوە یان نیە، لە بەر ئەوەی کە ئەوان بە بڕیاری دوناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018 لەو ڕێکەوتنە کشانەوە.
ناوبراو وتی: واشنتن خۆی بڕیار دەدات کە ئایا درێژە بە هەمان سیاسەتی شکستخواردوو دەدات یان سیاسەتێکی نوێ پەیرەو دەکات.
تەخت ڕەوانچی وتی: ئەگەری ئەمریکا بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە، ئێرانیش وەک چۆن پێشتر ڕایگەیاندووە بۆ ئەو ڕێکەوتنە و بەڵێنەکانی دەگەڕێتەوە.
باڵیۆزی ئێران وتی: تا ئێستا هیچ دانوستانێک لە گەڵ ئیدارەی بایدن نەکراوە و هیچ پلانێک بۆ ئەو دانوستانەش نییە.
وتیشی کە تاران پەلەی بۆ دانوستان لە گەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا نییە و ئەمەش بەندە ئەو وڵاتەوە کە چۆن بڕیار دەدات.
ئەم دیپلۆماتکارەی ئێران هەروەها سەبارەت بە تاوانی تیرۆری شەهید قاسم سولێمانی وتی کە بە دڵنیاییەوە ئەو تاوانە بێ وەڵام نابێت./.