بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەڵاتی باشترین دەرهێنەریی سی و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی تاران بەخشرایە جەمشید فەرەجوەند وێنەگر و دەرهێنەری کوردستانی.
جەمشید فەرەجوەند هونەرمەندی وێنەگر و فیلمسازی کوردستانی بۆ فیلمی “کاک ئیرەج” ئەم خەڵاتەی مسۆگەر کردووە.
شیاوی ئاماژەیە فیلمەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵ بە شێوەی ئۆنڵاین و زیندوو لە یەکەم تا پێنجەمی ڕێبەندان لە پەردیسی سینەمایی ئێران ماڵ بەڕێوە چوو.
کۆتایی/.