بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە ئەو ڕاوێژکارە سەربازییانە لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ڕێکخراوی ناتۆ ڕەوانەی عێراق کراون.
ژمارەی ئەو ڕاوێژکارانە 25 کەس و یەکێک لەوان پلەی لیوایە.
گەیشتنی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی تورکیا بۆ عێراق لە پاش ئەوە دێت کە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە هەفتەی ڕابردوو سەردانی بەغدای کردبوو./.