بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی ئەمڕۆ دووشەممە لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیدارەی بایدن لە ڕێگای نێوەندگێڕی وڵاتانی ئەورووپی هەوڵی وتووێژی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێران دەدات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەک شەممە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە ئێران، چین و ڕووسیا وتووێژی کردووە.
پێشتر و لە میانەی کەمپینی هەڵبژاردنەکان، بایدن ڕایگەیاندبوو کە لە ئەگەری گەڕانەوەی ئێران بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی، ئەمریکا بۆ ئەو ڕێکەوتنە دەگەڕێنێتەوە./.