بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم عەلیوی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە، وتی: هێزە ئەمنییەکان بە تایبەت لە ڕووی هەواڵگرییەوە دەبێت بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش ئامادە بن.
ناوبراو وتی: چاوەڕوان دەکرێت کردەوە تیرۆریستییەکان بە هۆی پاڵپشتی ئەمریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لە عێراق زیاتر ببێت، لە بەر ئەوەی کە ئەو وڵاتانە ناسەقامگیری عێراقیان دەوێت.
عەلیوی وتی کە تیرۆریستان لە عێراق ئەمریکا وەک پەناگە و پاڵپشتی خۆیان بەکار دێنن./.