بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 6 هەزار و 309 حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمار کراوە کە 681 کەس لەوان لە نەخۆشخانەکان کەوتوونەتە ژێر چاودێری پزیشکی.
ناوبراو وتی: تا ئێستا یەک ملیۆن و 379 هەزار و 286 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران وتی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 98 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و بەمەش کۆی گشتی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و 481 کەس.
لاری وتی کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 171 هەزار و 70 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە./.