بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود بارزانی لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە کۆنسووڵ و نوێنەری دیپلۆماسی وڵاتانی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان، وتی: کورد هەموو کات پەیوەندییەکی ئاشتیانەی لە سەر بنەمای ئاشتی و پێکەوەژیان لە گەڵ گەلانی ناوچەکە دەوێت.
ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراقیش وتی: پێویستی چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای دیالۆگ و بە ئاشتیانە بێت.
بارزانی وتی: ڕەچاوکردنی مافی کورد لە دەستووری عێراق و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان خاڵێکی گرنگە کە دەبێت ڕێزی لێ بگیردرێت./.