بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نۆزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی داکا بە دروشمی “فیلمی باشتر، بینەری باشتر، کۆمەڵگای باشتر” بەڕێوەدەچێت، سێ خەڵاتی بە سینەمای ئێران دا.
لە بەشی دەرهێنەرانی ژن خەڵاتی باشترین کورتەفیلم پێشکەش بە تیریشکو لە دەرهێنانی شەکیبا خالقی کرا.
لە بەشی فیلمی ماناگەرادا خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی پێشکەش بە سێبەرەکانی بێ خۆرەتاو لە دەرهێنانی مێهرداد ئۆسکۆیی کرا.
لە بەشی سینەمای ئاسیا خەڵاتی باشترین فیلمنامە درایە نەسیم ئەحمەدپوور و شەهرام موکری بۆ فیلمی سینەمایی تاوانی بێ وردبینی.
دوازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی داکا لە وڵاتی بەنگلادش ١٦ بۆ ٢٤ی جانیڤێری بەڕێوەدەچێت.
کۆتایی/.