بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە سزای لەسێدارەدانی سێ تیرۆریست لە گرتووخانەی حوت لە ناسریە جێبەجێ کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە سزاکە لە پاش پەسەندکردنی لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە جێبەجێ کراوە.
پێشتر لە میدیاکاندا بڵاو کرایەوە کە سەرۆک کۆماری عێراق سزای لەسێدارەدانی 340 تیرۆریستی سزادراوی لە لایەن دادگاکانی ئەم وڵاتەوە پەسەند کردووە./.