بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی تەنانەت لە ئەگەری وەبەرهێنانی گاز، بۆ دابینکردنی سووتەمەنی پێویستی وێستگەکانی کارەبا دەبێت لە هاوردەی گاز بەردەوام دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە 20 هەزار مێگاوات کارەبای عێراق لەو وێستگانە بەرهەم دێت کە بە گاز چالاکی دەکەن.
وەزیری نەوتی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە هۆی نزیکی قەتەرەوە بۆ هاوردەی گاز دانوستان لە گەڵ ئەو وڵاتە دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە، ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراقیش ڕایگەیاندووە کە بە هۆی دابەزینی ڕێژەی گازی هاوردەکراو لە ئێران، بەغدا ویستی ئەوەی هەیە کە لە گەڵ ڕووسیا و کازاخستانیش بۆ هاوردەی گاز دانوستان بکات./.