سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کوێت و بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەلبوسی بە سەرۆکایەتی شاندێکی پەرلەمانی گەیشتە کوێت و لە لایەن مەزروق غانم سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند قۆناغێک بە سەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کوێت بە تایبەت لە شەڕی داگیرکردنی کوێت لە لایەن سەدامەوە، لە پاش ڕووداوەکانی ساڵی 2003 ی عێراق گۆڕانکاری بەرچاویان لە پەیوەندییەکانیان داوە./.