بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سالار ئەرکان هونەرمەندی وێنەگری کوردستانی سەبارەت بەم پیشانگایە وتی: 15 هەزار و 912 بەرهەم لە 128 وڵاتی جیهانەوە بۆ پیشانگای Embracing Our Differences Exhibit2021 نێردراوە کە 50 بەرهەمیان هەڵبژێردراون.
ڕاشیگەیاند: بەرهەمە هەڵبژێدراوەکان لە سەرەتای ڕێبەندانەوە بۆ ماوەی 72 ڕۆژ لە پارکی ساراسوتای فلۆریدا لە سەر بیلبۆرد نمایش دەکرێن.
ئاماژەی بەوەش دا کە پیشانگای Embracing Our Differences Exhibit2021 لە ساڵی 2004ەوە دامەزراوە و ساڵانە 300 هەزار کەس بینەری هەیە.
لە ساڵی 2004 تا ئێستای لەگەڵ بێت زیاتر لە 3 میلیۆن و 300 هەزار کەس بینەری پیشانگاکە بوونە و ساڵانە 50 بەرهەمی هونەری پیشان دەدرێت.
سالار ئەرکان هونەرمەندی وێنەگری کوردستانی لە دایک بووی ساڵی 1367 لە شاری سنەیە.
ناوبراو ماوەی 5 ساڵە بە شێوەی پرۆفێشناڵ وێنەگری دەکات و تا ئێستا لەگەڵ بێت لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداری و خەڵاتی مسۆگەر کردووە .
ئەرکان لە 25 پیشانگای گرووپی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشدار بووە و 30 بەرهەمی توانیویە لە بەشی پیشانگایی فستیڤاڵە جۆراوجۆرەکاندا بەشداری بکات.
کۆتایی/.