بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ساڵح هادی ڕایگەیاند کە عێراق زیاتر لە ڕێژەی پێویستی ناوخۆ چیمەنتۆی بەرهەم هێناوە.
ناوبراو وتی: کۆمپانیای گشتی چیمەنتۆی عێراق 18 کۆمپانیا لە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، کەرکوک، موسەنا، نەجەف و بەسرە لە خۆ دەگرێت و تەنیا لە موسڵدا 6 کارگەی وەبەرهێنانی چیمەنتۆ هەیە کە ڕێژەی وەبەرهێنانی ساڵی ڕابردووی ئەوان لە سەدا 107 بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
وتیشی کە کارگە حکومییەکان لە ساڵی 2020 زیاتر لە 6 ملیۆن تەن و کارگەکانی کەرتی تایبەت 24 ملیۆن تەن چیمەنتۆیان بەرهەم هێنا.
ئەو بەرپرسە عێراقییە وتی کە پێویستی ناوخۆیی عێراق بە چیمەنتۆ 30 ملیۆن تەنە لە ساڵێکدا.
وتیشی کە لەمساڵ هەناردەی چیمەنتۆی عێراق بۆ وڵاتانی دەرەوە دەست پێدەکات./.