بەرپرسێکی ئەمنی لە کەتائیبی حیزبووڵای عێراق، ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و سعوودیەی بە بکوژی خەڵکی ئەم وڵاتە ناو بردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی لە کەتائیبی حیزبووڵای عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و سعوودیە دەستیان لە تاوانەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش هەیە و بە بکوژی عێراقییەکان دادەنرێن و تۆڵەی سەرچاوە سەرەکییەکانی ئەم تاوانانە دەکەینەوە، نەک تەنیا ئەوانەی جێبەجێیان کردووە.
ناوبراو وتی: جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە بڕیاری کوشتن و کۆمەڵکوژی عێراقییەکان، ئەمریکی، زایۆنیستی و سعوودییە و تۆڵەشی دەکەینەوە.
ئەبوعەلی عەسکەری وتی: پیرۆزبایی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی گرووپی الوعد الحق بۆ ڕیاز دەکەین./.