ڕژێمی زایۆنیستی بە فەرمی باڵیۆزخانەی خۆیی لە وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیۆر حەیات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە باڵیۆزخانەی ئەو ڕژێمە بە ئامادەبوونی دیپلۆماتکاران بە فەرمی لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات کراوەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە باڵیۆزخانەی ئەو ڕژێمە لە ئیمارات لە چەندین بواردا پەرە بە پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی دەدات و پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیمارات، دامەزراوە ئابورییەکان، کەرتی تایبەت و دامەزراوە میدیایی و زانیستییەکان بەرەو پێش دەبات.
هەروەها بڕیارە کۆنسووڵخانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری دۆبەی بکرێتەوە.