وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا شکستی هێناوە و ئەمڕۆ زۆربەی پێداویستییەکانی پیشەسازی نەوت بە خۆماڵی کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بیژەن نامدار زەنگەنە بە کەناڵی مەسیرەی یەمەنی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا لەوەدا شکستی هێنا هەناردەی نەوتی ئێران بە خاڵی سفر بگەێنێت.
ناوبراو وتی: بە پشت بەستن بە توانا ناوخۆییەکان تا شکستی تەواوی گەمارۆ نەوتییەکان بەردەوام دەبین.
زەنگەنە وتی کە لە سەدا 80 ی پێداویستی پیشەسازی نەوتی ئێران لە ناوخۆ بەرهەم دێت./.