شارەزایەکی کاروباری ئەمنی عێراق ئاشکرای کردووە کە ئەمریکا کۆتایی ساڵی 2020 نزیکەی 4 هەزار تیرۆریستی هێناوەتە ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەباح عەکیلی شارەزای کاروباری ئەمنی عێراق وتی: ئێمە پێشتر سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان لە چەندین پارێزگای وەک سەلاحەدین و ناوچەکانی نزیک بەغدا هۆشداریمان دابوو بەڵام فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان بە پێی پێویست هەنگاویان بەرەو لەناوبردنی هەڕەشەکان نەناوە.
ناوبراو وتی: زانیاری وەهامان هەیە کە پشتڕاستی دەکاتەوە کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا نزیکەی 4 هەزار تیرۆریستی داعشیان لە خاکی سوریاوە هێناوەتە عێراق و موڵەتی پشکنینی ئەو کاروانانەش بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق نەدراوە.
عەکیلی وتی: ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە ئێمە ناتوانین داعش لە ناو ببەین و هێرشی سەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بەردەوام دەبێت، وەک ئەوەی کە لە پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا./.