بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی کورتە فیلمی ئێران (ئیسفا) وەکوو هەموو ساڵێک بە پێشکەش کردنی میداڵیا ڕێز لە فیلمە هەڵبژێردراوەکانی لە فێستیڤاڵی کورتەفیلمی تاران دەگرێت.
ئیلهام ئاقالەری، شەهرام میراب ئەقدەم، محەمەد ڕەزا سەرمەدی، ڕەزا عەبیات و ئەمیر ڕەزا جەلالیان ئەندامانی ئیسفا لە نێوان هەموو بەرهەمەکان لە ژانێری جۆربەجۆر یەک بەرهەمی نێردراو بۆ فێستیڤاڵ بە شایەنی وەرگرتنی میداڵیای ئیسفا دەزانن.
سی و حەفتەمین خولی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران بە دەبیری سەید سادق مووسەوی سبەینێ شەشی ڕێبەندان کۆتایی بە کارەکانی دێنێت.
کۆتایی/.