وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە پلانی ناوەکی و مووشەکی کۆریای باکور بە هەڕەشەیەکی جیدی لە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دادەنرێت و ستراتیژێکی نوێش لە بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە واشنتن لە ڕێگای هاوپەیمانەکانی وەک کۆریای باشور و ژاپۆن، ستراتیژێکی نوێ لە بەرامبەر پلانە سەربازییەکانی کۆریای باکور دەگرێتەبەر.
ناوبراو وتی: بێ گومان کە بۆچوونی جۆبایدن ئەوەیە کە مووشەکە بالستییەکانی کۆریای باکور بە هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە دادەنرێت.
ساکی وتی کە ئەمریکا درێژە بە وتووێژەکانی لە گەڵ وڵاتانی هاوپەیمان دەدات و هەر بژاردەیەکی گوشار یان دیپلۆماسی لە بەرامبەر پیۆنگ یانگ تاوتوێ دەکرێت./.