وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماری ڕۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 6 هەزار و 207 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
ناوبراو وتی کە کۆی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران تا ئێستا یەک ملیۆن و 367 هەزار و 32 کەسە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 69 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و بەمەش کۆی گشتی قوربانییەکانی ئەم پەتایە لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و 294 کەس.
لاری وتی کە تا ئێستاش یەک ملیۆن و 158 هەزار و 475 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە./.