ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کردووە کە لە ڕێگای خاڵی سنوری عەرعەرەوە ژمارەیەک تیرۆریستی بەڕەگەز سعوودی هاتوونەتە نێو خاکی ئەم وڵاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی تەقی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق وتی: پێویستە هێزە ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵی زیاتری خاڵی سنوری عەرعەر بکەن و پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کەسانەوە بکرێت کە لە ڕێگای ئەو خاڵە سنورییەوە دێنە خاکی عێراق.
ناوبراو وتی کە خاڵی سنوری عەرعەر بووەتە ئامرازێک بۆ هاتنی تیرۆریستان بۆ خاکی عێراق.
ئەندامەکەی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی: ئەو پێشێلکارییە ئەمنییەی کە لە تەقینەوەکانی ئەم دواییەی شاری بەغدا ڕوویداوە، دەکەوێتە ئەستۆی مستەفا کازمی، لە بەر ئەوەی کە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو خاڵە سنورییە بە پێی پێویست نەبووە./.