وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە داوا لە حکومەتی نوێی ئەمریکا دەکەین پرسی کشانەوەی هێزەکانی تاوتوێ بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن لە میانەی وتارێکی لە ناوەندی توێژینەوە ستراتیژییەکانی النهرین وتی کە بەغدا داوا لە حکومەتی نوێی ئەمریکا دەکات کە وتووێژی ستراتیژی نێوان هەر دوو وڵات درێژەی هەبێت.
ناوبراو وتی: داوا لە حکومەتی نوێی ئەمریکا دەکەین کە شاندێکی نوێ بۆ وتووێژە ستراتیژییەکانی نێوان هەر دوو وڵات پێک بێنێت.
فۆئاد حوسێن هەروەها وتی کە داوا لە واشنتن دەکەین بابەتە ئەمنی و سەربازییەکانی هاوپەیوەند بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تاوتوێ بکرێت./.