فەرماندەی یەکەی 70 ی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ شەممە ئەمیرێکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی گەرمیان لە ئۆپراسیۆنێکی ئەو هێزانەدا کوژراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا چاوڕەش وتی کە لە ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک قەزای کفری لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەمیرێکی داعش کوژراوە.
ناوبراو وتی کە ئەو تیرۆریستە سێ چەکداری دیکەی لە گەڵ بووە کە بە ماتۆڕسکیل هەڵاتوون.
مستەفا چاوڕەش وتی کە ئۆپراسیۆنەکانی پێشمەرگە لەو سنورانەدا کە بۆشایی ئەمنیی هەیە بە گوێرەی بارودۆخ و لە کاتی پێویستدا بەردەوام دەبێت./.