کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ ئێران ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق خشتەی ڕۆژانەی گەشتەکانی بڵاو کردەوە کە ئەمڕۆ شەممە گەشتێکی لە نەجەفەوە بۆ مەشهەد و لە نەجەفەوە بۆ تاران دەبێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕۆژی 22 ی کانوونی یەکەمی 2020 لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، گەشتەکانی بۆ ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە ڕاگرت./.