وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دەوێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سۆمریە، وتی: پەیوەندییەکانمان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ زۆر باشە و دەمانەوێت ئاستی پەیوەندییەکان بەرزتر بکەینەوە.
ناوبراو جەختی لە سەر دوورکردنەوەی ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق کردەوە و وتی: سەقامگیری ئەمنی کاریگەری ئەرێنی لە سەر کۆمەڵگای عێراقی و ئابوری و دیمۆکراسی دادەنێت.
فۆئاد حوسێن وتی کە هەندێک کێشەش لە گەڵ ئەو وڵاتانە هەیە کە لە ڕێگای وتووێژەوە دەتوانین چارەسەری بکەین.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە گەڵ عێراق و حکومەت و گەلی ئەم وڵاتە بابەتێکی گرنگە و لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش ئامادەن هاوکاریمان بکەن./.