کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2020 یەک ملیار و 96 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە و داهاتەکەشی 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی کۆمپانیای سۆمۆدا هاتووە کە لە مانگێکدا بە شێوازی مامناوەند 91 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.
سۆمۆ ئاماری ڕۆژانەشی خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە کە ڕۆژانە 2 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی ڕابردوو 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار بووە.
بە پێی ڕاگەێندراوەکە، داهاتی مانگانەی هەناردەی نەوتی عێراق 3 ملیار و 479 ملیۆن دۆلار بووە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی عێراق 38.86 دۆلار بووە و کۆمپانیاکانی چین و هیندستان لە پلەی یەکەم و پاشان کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە پلەی دووەمی کڕینی نەوتی عێراقدا ناویان هاتووە./.