سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە هێرشی ڕۆکێتی کراوەتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی هەواڵی سابرین و کەناڵی عەرەبییە ڕایانگەیاندووە کە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراوەتە ئامانج.
پێگەی هەواڵی سابرین ڕایگەیاندووە کە لە پاش هێرشەکە، فڕۆکەکانی ئەمریکا بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە.
هەروەها ڕایگەیاندووە کە سیستەمی بەرگری C-Ram لە تێکشکاندنی ڕۆکێتەکان سەرکەوتوو نەبووە.
کەناڵی عەرەبییە ڕایگەیاندووە کە لانیکەم سێ ڕۆکێت ئاراستەی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کراوە./.