شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان سبەی شەممە سەردانی بەغدا دەکات و بڕیارە ئامادەکاریش بۆ سەردانی شاندی باڵای سیاسی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ دانوستان لە سەر پرسی نەوت و بودجە، شاندێکی هەرێمی کوردستان سبەی شەممە دەگاتە بەغدا و بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەند، لێژنەی دارایی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان سەبارەت بە ڕێکەوتنی کۆتایی نێوان هەولێر و بەغدا و پشکی هەرێم وتووێژ بکات.
لە لایەکی دیکەوە بڕیارە ئەو شاندە ئامادەکاری بۆ سەردانی شاندێکی باڵای سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بکات کە لە لایەن نێچیرڤان بارزانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و نوێنەرانی سێ حیزبی پێکهێنەری حکومەتیش لە خۆ دەگرێت.