سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاسۆیەکی ناڕوونی لە دۆخی وڵاتەکەی خستەڕوو.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە قەیرانی ئابوری ئەم وڵاتە بەرەو قوڵتربوون دەڕوات.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا لە هەلومەرجی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی نیشتمانیدایە.
بایدن وتی کە ئێمە بوێرانە بۆ گەشەپێدانی کەرتی ئابوری لە پێناو بەرژەوەندی سەرجەم ئەمریکییەکان هەنگاو دەنێین.
سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا وتی کە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا ڕەنگە بۆ 600 هەزار کەسیش بەرزتر ببێتەوە./.