سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەردەم ئامادەی هاوکاری عێراقە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە. وتیشی کە ئەگەری هێرشی ڕانەگێندراو لە دژی ئەو هێزانە لە شەنگال لە ئارادایە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی هەڕەشەی هێرشی سەر هێزەکانی پەکەکەی لە خاکی عێراقدا کرد.
ناوبراو بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە تورکیا هەردەم ئامادەی هاوکاری عێراقە لە دژی پەکەکە بەڵام کاتی هێرشە سەربازییەکان ئاشکرا ناکرێت.
ئەردۆغان سەبارەت بە بنکەی هێزەکانی پەکەکە لە شاری شەنگال وتی: من هەموو کات بەڵێنی ئەوەم داوە و ڕەنگە شەوێک لەناوکاو هێرش بکەینە سەر ئەوان.