میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ هەینی پێنج کاروانی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە کراوەتە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە کاروانێکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک بەغدا کراوەتە ئامانج.
پێگەی هەواڵی سابرین ڕایگەیاندووە کە ئەم کاروانە سەربازییە لە ناوچەی ئەبو غەریب لە ڕۆژئاوای بەغدا کراوەتە ئامانج.
ئەمەش پێنجەم کاروانی هێزەکانی ئەمریکایە کە ئەمڕۆ هەینی کراوەتە ئامانج.
ئەم کاروانانە کە پێداویستی لۆجستی بۆ هێزەکانی نێو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەگوازنەوە، زۆربەیان لە سنوری سوریا لە ڕۆژئاوا یان سنوری کوێت لە باشور، دەگەنە عێراق و لە چەند مانگی ڕابردوو بەردەوام کراونەتە ئامانج.
گرووپە عێراقییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ئەو موڵەتەی بۆ دەرکردنی ئەمریکییەکان بە حکومەتەکەی مستەفا کازمی دراوە، کۆتایی هاتووە./.