یەک ڕۆژ پاش تەقینەوەکانی شاری بەغدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە خۆم چاودێرەی کارەکانی دەزگای هەواڵگری دەکەم و پلانێکی بەربڵاوی ئەمنیش بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکان جێبەجێ دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی وتی کە ئەوەی دوێنێ لە شاری بەغدا ڕوویدا، کەلێنێکی ئەمنییە و دەرفەتی دوبارەبوونەوەی نادەین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: داعش ڕۆژانە هەوڵ دەدات بگاتە بەغدا بەڵام هەوڵەکانی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە پووچەڵ دەکرێتەوە، من خۆم چاودێری کارەکانی دەزگای هەواڵگری دەکەم.
ناوبراو جەختی لە سەر یەکڕیزی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان کردەوە و وتی: پلانێکی بەربڵاوی ئەمنی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشە و گرفتەکان جێبەجێ دەکرێت.