بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کتێبی “پێشەکیەک لەسەر مەقامەکانی مۆسیقای کوردی” لە نووسینی شارام کەمانگەر لە لایەن ناوەدنی چاپ و پەخشی مادیارەوە چاپ و بڵاو کردەوە.
ئەم بەرهەمە شێوە ڕوانینێکی ڕوون و سادەیە، بۆ ئەوەی ئارەزوومەندانی بواری مۆسیقا لە بنەما سەرەتاکاییەکانی زانستی مۆسیقای کوردی تێبگەن.
شارام کەمانگەر نووسەری “پێشەکیەک لەسەر مەقامەکانی مۆسیقای کوردی” لە سەر ئەو بەرهەمەی دەڵێت: بە دابەش کردن و جیاوازی نێوان مێلۆدی و مەقامە کوردییەکان بە درێژایی مێژووی کورد، بەتایبەت دوای شارستانییەتی ساسانی تووشی گۆڕان بووە و ناوی جۆراوجۆری بەخۆوەبینیوە. ئێستا پێناسەی مەقامەکانی مۆسیقای کوردی لە کوردستان و وڵاتەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، هەر ئەو ناوانەیە وا لە لایەن سەفییەدینی ئۆرمیەییەوە لە کتێبی ” ئەدواری مۆسیقا” هاتووە. ” ئەدوار” کۆی “دەور” ە و بە مانای مەقامە و وێنەی ڕووبەڕگی ئەم کتێبەش ناوی دەورەکان یان هەمان مەقامەکانە، کە لە شێوازی خرتدا کۆ کراوەنەتەوە.”
هونەری مۆسیقای کوردی لە ڕووی زانستەوە و بە شێوازێکی مۆدێڕن هێشتا زۆر لاوازە و بۆشاییەکی گەورە لە کتێبخانەی کوردی لە ئەم بوارە هەیە و ئەبێ ڕوانینی قووڵی لەسەر هەبێت.
کۆتایی/.