بە چاودێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان یەکەم فێستیڤاڵی بازاڕکردن لە گەرمیان کرایەوە کە زیاتر لە 150 کۆمپانیا و خاوەن کار بەشدارییان تێدا کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردناکارنی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم فێستیڤاڵە وتی: لە سەدا 75 گرنگی بە بەرهەمی ناوخۆیی دراوە و هەوڵ دەدەین باشتر بەرهەمە ناوخۆییەکان بە خەڵک و بەشداربووان بناسێنین.
ناوبراو وتی: دەبێت هانی خەڵک بدەین کە زیاتر بەرهەمی ناوخۆیی بەکار بێنن تا کەرتی ئابوری هەرێمی کوردستان گەشەی زیاتر بکات.
فێستیڤاڵەکەی گەرمیان ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.