پەنیر تام و چێژێکی زۆری هەیە و لە ژەمی بەیانیدا زیاتر لە لایەن خەڵکەوە بەکار دەهێندرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەنیر دەوڵەمەندە بە پرۆتین و کانزاکانی وەک کالسیۆم و فۆسفۆڕ و پێویستە ڕۆژانە گرنگی بە خواردنی بدرێت و تەندرووستی ددانەکانیش دەپارێزێت.
بەشێک لە پەنیرەکان سوێر نین و بۆ هەموو کەسێک بەسوودە بیخوات بە تایبەت ئەوانەی کە گۆشت ناخۆن.