وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانەی تەقینەوەکانی شاری بەغدای کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەل و حکومەتی عێراق وتی کە تیرۆریزمی تەکفیری دیسانەوە عێراقی کردووەتە ئامانج و هەوڵ دەدات تا ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتە تێک بدات و بیانووی مانەوەی هێزە بێگانەکان دابین بکات.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەمیشە لە پێناو بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان، ئامادەی پاڵپشتی و هاوکاری حکومەتی عێراق بە تایبەت هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەیە.