سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی کە ئیدارەی جۆبایدن دەبێت هەڵەکانی سەردەمی دوناڵد ترەمپ چارەسەر بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی وتی کە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا زیانی زۆری بە دیمۆکراسیەتی ئەو وڵاتە گەیاندووە.
ناوبراو وتی کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەبێت هەڵەکانی سەردەمی دوناڵد ترەمپ چارەسەر بکات تا ئەو وڵاتە دیسانەوە پێگەی جارانی بە دەست بێنێتەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش وتی کە هەڵبژاردنەکان دەبێت لە کەشێکی تەندرووست و شەفافدا بەڕێوە بچێت و هەر هەوڵێکیش بۆ بەلاڕێدابردنی دەنگی خەڵک ڕەتدەکەینەوە.