وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی داوە کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هاوشێوەی سەردەمی دوناڵد ترەمپ، هەوڵی فریودانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هۆشداریی بە بایدن داوە کە ئەگەر ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران بگەڕێتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لا تووشی گۆڕانکاری دەبێت.
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم لێدوانەی نتانیاهۆ لە توێتەردا ڕایگەیاند: لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا تا ماستاوچییەکەی وەک نتانیاهۆ، هەموو یەک ئامانجی هەیە، فریودانی سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئێران و بەکارهێنانی بودجەی ئەو وڵاتە، ئەڵبەت ئەم پیلانەش وەک ڕابردوو چارەنووسی شکست دەبێت.