سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە شاری بەغدا دەکەن کە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی هەواڵی کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە کە لە شاری بەغدا تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕووی داوە.
تەقینەوەکە لە گۆڕەپانی الطیران لە ناوەڕاستی بەغدا بووە و تێیدا چەند کەس کوژراون و بریندار بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەناڵی تەلەفزیۆنی نۆجەباش ڕایگەیاندووە کە لە ناوچەی بابی ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقینەوەیەک ڕووی داوە.
کەناڵی سۆمریە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە لەو تەقینەوەدا 5 کەس کوژراون و 7 کەسی دیکەش بریندارن.