بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جۆبایدن دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لە سەرجەم بوارەکاندا بەرەوپێش ببرێت.
ناوبراو هەروەها داوایکردووە کە هەر دوو وڵاتی عێراق و ئەمریکا ڕوبەڕوی کێشە و گرفتە هاوبەشەکان ببنەوە، بە تایبەت بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دابەزاندی ئاستی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو هەنگاونان بەرەو بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش و هێنانەدی بەهاکانی ئازادی و دیمۆکراسی.