بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «جکسونویل» لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا میوانداریی چەند بەرهەمی سینەمای ئێران دەکات.
فیلمی پژواک لە دەرهێنانی بەرزان ڕۆستەمی دەرهێنەری کورد، خولانەوە لە دەرهێنانی هەژیر ئەسعەدی دەرهێنەری کورد و حوفرەکان لە دەرهێنانی ڕۆژان عابدی خانمە دەرهێنەری کورد لە ڕیزی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەدان.
هەروەها مەلەکووت لە دەرهێنانی فەڕنووش عابدی، دایرەی پنهان لە دەرهێنانی محەمەد هۆمافەر، دەردەکانی دەریا لە دەرهێنانی محەمەد ڕەزا مەسعوودی، پیربانوو لە دەرهێنانی ئەفشین ئەخلاقی و تەن ها لە دەرهێنانی موروارید کاشیان نوێنەرایەتی ئێران لە ئەمریکا دەکەن.
پازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «جکسونویل» 5 بۆ 10ی فێبریڤێری 2021 لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
کۆتایی/.