سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لە سەر کشانەوەی هێزەکانی بێگانە لە عێراق کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنی ستفان هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق وتی کە عێراق لە ڕێگای هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە و شەفافەوە هەوڵی تێپەڕاندنی کێشە و قەیرانەکانی ئێستا دەدات.
ناوبراو وتی کە دۆخی ناوخۆیی عێراق بە بێ بوونی حکومەتێکی بەهێز بەرەو سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ناچێت تا ئەم حکومەتە بتوانێت شکۆی دەسەڵات و سەروەری یاسا بگەڕێنێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی کە هێزە بێگانەکان دەبێت ئەم وڵاتە بە جێ بێڵن و عێراق تەنیا پێویستی بە مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هەیە نەک جێگیرکردنی هێزی سەربازی وڵاتانی دیکە.
مالیکی بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەمریکا وتی کە هاتنی بایدن ڕەنگە لە ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتن دابەزێنێت.