سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی هاوردەکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنای لە سێ وڵاتەوە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود واعیزی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە سیاسەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئەوەیە کە لە هەنگاوی یەکەمدا پاڵپشتی لە وەبەرهێنانی ناوخۆیی بکرێت و پاشان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان، ڤاکسێن لەو وڵاتانەوە دابین بکرێت کە جێی دڵنیایین.
ناوبراو وتی: سەبارەت بە هاوردەکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا گرێبەستی کواکس واژۆ کراوە و پارەکەشی دراوە.
واعیزی وتی: لە گەڵ ڕووسیا، چین و هیندستان دانوستانمان کردووە و تا کۆتایی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی پرۆسەی کوتان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران دەست پێدەکات.