سیناتۆری ناسراوی ئەمریکی بە ئاماژە بە کۆتا ڕۆژی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە کە ناوبراو خەراپترین و مەترسیدارترین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنی ساندرز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دەسەڵاتی خەراپترین و مەترسیدارترین سەرۆک کۆمارە لە ئەمریکا.
ناوبفراو وتی: ترەمپ چوار ساڵ هەوڵی ئەوەیدا کە خەڵک لێک جیا بکاتەوە، ئێستا ئێمە دەبێت هەوڵی دەرکردنی یاسایەک بدەین لە بەرژەوەندی هەمووان نەک تەنیا تاقمێکی دیاریکراو.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا وەک چل و شەشەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەستبەکار دەبێت.