وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کەوتنە زبڵدانی مێژووەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ترەمپ، پۆمپیۆ و هاوکارەکانیان بە بەدناوی کەوتنە زبڵدانی مێژووەوە.
ناوبراو لە درێژەیدا ڕایگەیاند: بەڵام ناو و بیرەوەرییەکانی شەهید قاسم سولێمانی و ئەو هەزاران کەسەی کە بە هۆی تیرۆریزمی حکومی و ئابوری ترەمپ و تاوانەکانی ئەو لە دژی مرۆڤایەتی شەهید کران، زیانیان پێگەیشت یان لە مادە خۆراکی و دەرمانییەکان بێبەش کران، بەردەوام بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە، ڕەنگە کەسانی نوێ لە واشنتن وانە لەمە وەربگرن.