خولی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ چل و پێنجەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فەرمی کۆتایی هات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەرامبەر بە جۆبایدن تووشی دۆڕان بوو، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە کۆشکی سپی کرد.
ترەمپ لە وتەی ماڵئاوایی لە گەڵ لایەنگرانی وتی: ئێمە سوپای ئەمریکامان سەر لە نوێ بونیاد نایەوە و هێزێکی نوێ بۆ هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا زیاد کرا.
ناوبراو وتی کە ئەمڕۆ ئەمریکییەکان لە ئاستێکدان کە هەست بە خۆشحاڵی دەکەن، ڕێژەی دابینکردنی هەلی کار لەم حکومەتە زۆر بووە و ئێمە گەورەترین وڵات و ئابوری جیهانین.
ترەمپ وتی کە من 75 ملیۆن دەنگم هێناوە و هیچ سەرۆک کۆمارێک لە مێژووی ئەمریکا هێندە دەنگی نەبووە و بە شێوازێکی دیکە دەگەڕێمەوە.
ناوبراو بەرامبەر بە خەڵکی ئەمریکا وتی کە گەورەترین شانازی من ئەوەیە کە سەرۆک کۆماری ئێوە بووم.
ترەمپ بۆ ئیدارەی جۆبایدن هیوای سەرکەوتنی خواست.