جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

کتێبی «شیعری چیرۆکئامێز لە ئەدەبی کوردیدا» بڵاوکرایەوە

جام کوردی - «شیعری چیرۆکئامێز لە ئەدەبی کوردیدا» چاپ و بڵاوکرایەوە.

كانونی دووه‌م 21, 2021
in کەلتوری, هەڵبژاردە
A A
0

RelatedPosts

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کتێبی «شیعری چیرۆکئامێز لە ئەدەبی کوردیدا» لە نووسینی باخان ئەحمەد حەمە ئەمین، لە لایەن چاپەمەنی مادیار لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان چاپ و بڵاوکرایەوە.
ماڵی کتێبی کوردی وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە ناساندنی ئەم کتێبە بە پێشه‌كى دەستیپێکردووە و هاتووە: شيعر و چيرۆك دوو ژانرى سه‌ره‌كى و گه‌شه‌كردووى ئه‌ده‌ب و دوو لقى زۆر سه‌ره‌كيى جيابووه‌وه‌ى شێوه‌ بنه‌ڕه‌تييه‌كانى ئه‌ده‌بيشن، كه‌ له‌ مێژووى درووستبوون و گه‌شه‌ى خۆياندا چه‌ندين گۆڕانيان به‌سه‌رداهاتووه‌ و قۆناغى زۆريان بڕيوه‌ تا به‌م شێوازانه‌ى ئه‌مڕۆيان گه‌يشتوون، جگه‌ له‌وه‌ ئه‌م دوو ژانره‌ به‌رده‌وام له‌ سنوورى يه‌ك نزيك بوونه‌ته‌وه و ده‌بنه‌وه‌و و هه‌ندێ جار ئاوێته‌ى يه‌كتر بوون و ده‌بن. ئه‌م نزيكبوونه‌وه‌يه‌ سيمايه‌كى قۆناغى نوێى ئه‌ده‌بى كوردى و ساڵانى دواى ڕاپه‌ڕينيشه‌، كه‌ به‌لاى ئێمه‌وه‌ له‌ ڕووى ناوه‌ڕۆك و ته‌كنيكه‌وه‌ خاڵى جياكه‌ره‌وه‌ى خۆی هه‌يه‌. يه‌كێك له‌و ژانرانه‌ش كه‌ به‌رده‌وامیى شيعرى پێش خۆيه‌تى، شيعرى چيرۆكئامێز (چيرۆكه‌شيعره)‌، كه‌ تێكه‌ڵكردن و خواستنى ڕه‌گه‌ز و سيماى هه‌ردوو ژانرى شيعر و چيرۆكه‌ له‌ به‌رهه‌مێكى شيعريدا و تايبه‌تمه‌ندييه‌كى شيعريى ئه‌م قۆناغه‌شه‌، بۆيه‌ لێكۆڵينه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ شيعرانه‌، سه‌ره‌ڕاى ناساندنيان و ده‌رخستنى تايبه‌تمه‌نديی وخاڵى جياكه‌ره‌وه‌يان، خزمه‌تكردنه‌ به‌ ڕه‌وتى نوێى شيعرى له‌ قۆناغى ئه‌ده‌بى وسياسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تيى ده‌ ساڵى دواى ڕاپه‌ڕيندا.
ئه‌رك و ئامانجى ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌
ئه‌ركى ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ گه‌ڕان و ده‌رخستنى بنه‌ماى په‌يوه‌نديى نێوان ئه‌م دوو ژانره‌يه‌، بۆيه‌ هه‌وڵمانداوه‌ كه‌ شێوازى نزيكبوونه‌وه و ئاوێته‌بوونيان له‌ قۆناغى تايبه‌ت به‌ توێژينه‌وه‌كه‌ماندا بخه‌ينه‌ڕوو. مه‌به‌ستى ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ پيشاندانى چۆنێتى و كاريگه‌ریى ئه‌م په‌يوه‌ندييه‌ له‌ ئاستى بونيادى هونه‌رى و ناوه‌ڕۆك و بابه‌تى ئه‌م ده‌قانه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ى ده‌رخستنى سيماى هه‌ردوو ئاسته‌كه‌، كه‌ شيعره‌كانيان پێكهێناوه‌، ئامانجێكى بنه‌ڕه‌تيى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ سنوورو ڕه‌گه‌زه‌ دياره‌كانى ژانرى چيرۆك له‌ ناو شيعردا و چۆنێتى گۆڕان و تايبه‌تمه‌نديى به‌كارهێنانيان ڕوونبكاته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌ دياره‌كانى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌
بۆ ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌ وه‌ك به‌ڵگه و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌كيى باسه‌كه‌مان كه‌ڵكمان له‌ نموونه‌ى شيعرى ئه‌و شاعيرانه‌ وه‌رگرتووه‌، كه‌ جێگه‌يان له‌ناو كايه‌ى شيعريدا دياره و خاوه‌نى چه‌ندين به‌رهه‌مى شيعرين، به‌تايبه‌تى هه‌ندێك له‌و شاعيرانه‌ ئه‌زموونى شيعرييان پێش ماوه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ى ئێمه‌ش كه‌وتووه‌ بۆيه‌ چه‌ند نموونه‌مان له‌و شيعرانه‌ش وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌و ده‌ ساڵه‌دا نووسراون. ئه‌و شاعيرانه‌ش {حه‌سيب قه‌ره‌داخى، شێركۆ بێكه‌س، له‌تيف هه‌ڵمه‌ت، عه‌بدووڵا په‌شێو، فه‌رهاد شاكه‌لى، ڕه‌فيق سابير، فه‌رهاد پيرباڵ، قوبادى جه‌ليزاده‌، ئه‌حمه‌دى مه‌لا، جه‌مال غه‌مبار، ڕێبوار سيوه‌يلى، دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى، سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، هيوا قادر}ن. هه‌روه‌ها سوود له‌و سه‌رچاوه‌ تيۆرييانه‌ وه‌رگيراوه‌ كه‌ له‌ ژانر و په‌يوه‌ندييان ده‌كۆلێته‌وه‌، بۆ نموونه‌ ” تيۆرى ئه‌ده‌بی و شێوازناسيى پيته‌رهاڵبيرگ و دانه‌رانى تر”، “مفهوم الأدبي”ى تۆدۆرۆف، “نظريۀ أدبيات”ى رينيه‌ ولك و ئاوستين وارن و چه‌ندانى تر، هه‌روه‌ها سوودمان له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانى وه‌ك: (“فرهنگ اصطلاحات ادبي”ى سيماداد، “دانشنامۀ‌ نظريه‌هاى معاصر”ى ايرنا ريما مكاريك….هتد } بينيوه‌، كه‌ له‌ بوارى ئه‌ده‌بيدا فه‌رهه‌نگى به‌سوود و ديارن، جگه‌ له‌وانه‌ش به‌ پێى پێويست له‌ هه‌ر به‌شه‌دا سوودمان له‌و سه‌رچاوانه‌ى به‌رده‌ستمان كه‌وتوون بينيوه‌، كه‌ هه‌ندێكيان كوردين و هه‌ندێكيشيان له‌ زمانه‌كانى تره‌وه‌ وه‌رمان گرتوون.
گرفتى ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌
له‌ ڕاستيدا ئه‌وه‌ى له‌كاتى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌دا تا ڕاده‌يه‌ك گرفت بوو، نه‌بوونى يان كه‌ميى تيۆرياى تايبه‌ت به‌ په‌يوه‌نديى شيعر و چيرۆك له‌ ئه‌ده‌بياتى نوێدا بوو، بۆيه‌ ناچار بووين كه‌ڵك له‌ تيۆيی جياجياى تايبه‌ت به‌و دوو ژانره‌ و بنه‌ڕه‌ت و سه‌رچاوه‌ى ئه‌و دوو ژانره‌، بۆ خستنه‌ڕووى په‌يوه‌نديى ئه‌و دوو لقه‌ ئه‌ده‌بييه‌ وه‌ربگرين. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش، سه‌رچاوه‌ به‌ زمانى كوردى و تايبه‌ت به‌م په‌يوه‌ندييه‌ له‌ ئه‌ده‌بى كورديدا گرفتيكى تر بوو، كه‌ بۆ گرتنى ئه‌م كه‌لێنه‌ په‌نامان بردۆته‌ به‌ر وه‌رگێڕان، به‌تايبه‌تى هى زاراوه‌كان له‌ زمانه‌كانى تره‌وه‌.
ڕێبازى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ ده‌رباره‌ى” شيعرى چيرۆكئامێز”ه‌، كه‌ ژانر و چه‌مكێكى ئه‌ده‌بیى تاڕاده‌يه‌ك چه‌سپاوه‌. ميتۆدى توێژينه‌وه‌كه‌ ئه‌و جۆره‌يه‌ كه‌ هه‌وڵى تێگه‌يشتن و لێكدانه‌وه‌ى تێكست ده‌دات و به‌دواى ماناى جياجادا ده‌گه‌ڕێ. هه‌وڵدراوه‌ له‌به‌ر ڕۆشنايى و سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌ده‌بناسى و به‌تايبه‌تى تيۆرى ئه‌ده‌بدا، هه‌مه‌ لايه‌نه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ بكۆڵرێته‌وه‌. ده‌شێ بوترێ ميتۆده‌كه‌ هێرمێنوتيكييه‌، كه‌ له‌ جه‌وهه‌ردا به‌ ماناى تيۆريى تێگه‌يشتن ولێكدانه‌وه‌ى تێكست دێت.
پێكهاته و په‌يكه‌رى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ له‌ سێ به‌ش پێكهاتووه‌:
به‌شى يه‌كه‌م «سنوورى شێوه‌ بنه‌ڕه‌تييه‌كانى ئه‌ده‌ب و تێكه‌ڵبوون و په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ يه‌كتر» كه‌ له‌ دوو پار پێكهاتووه‌ ئه‌وانيش: (۱٫ پێناسه و په‌يوه‌نديى ڕه‌گه‌زه‌ و شێوه‌ بنه‌ڕتييه‌كانى ئه‌ده‌ب و ۲٫ ژانره‌كانى ئێپيك و ليريك و دراما) كه‌ لێره‌دا پێناسه و بنه‌ڕه‌ت و په‌يوه‌نديى ئه‌و ژانرانه‌مان خستووته‌ ڕوو. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ پارى يه‌كه‌م لقى ب-دا كه‌ (باڵاد وه‌ك نموونه‌ى ئاوێته‌بوونى شێوه‌كانى ئه‌ده‌ب له‌قۆناغه‌ پێشووه‌كاندا)يه‌، هه‌وڵمانداوه‌ ئه‌م ژانره‌ بۆ بوونى په‌يوه‌نديى دێرينه‌ى نێوان ژانره‌كانى ئه‌ده‌ب بناسێنين. پارى دووه‌م كه‌ ئه‌مانه‌ن: «ئاوێته‌بوون و نزيكبوونه‌وه‌ى ژانره‌كانى ئه‌ده‌ب له‌ قۆناغێكى ترى ئه‌ده‌بدا و درووستبوونى ژانرى نوێ»يه و له‌ سه‌ره‌تايه‌ك و سێ به‌ش پێكهاتووه‌، كه‌: په‌خشانه‌شيعر، چيرۆكه‌شيعر- شيعرى چيرۆكئامێز و چيرۆكى شيعرى له‌ ئه‌ده‌بى كورديدا له‌ خۆده‌گرێ. له‌م پاره‌دا، هه‌وڵمانداوه‌ هه‌ريه‌ك له‌و جۆرانه‌ بناسێنين و په‌يوه‌ندييان به‌ شيعرى نوێوه‌ ده‌ربخه‌ين.
ناونيشانى به‌شى دووه‌مى لێكۆڵينه‌كه‌مان «تێمه‌ له‌ چوارچێوه‌ى قه‌باره‌ جياوازه‌كانى شيعرى گێڕانه‌وه‌يى چيرۆكئامێزدا »يه‌. له‌م به‌شه‌شدا به‌ شێوه‌يه‌كى پراكتيكى و به‌ نموونه‌ى شيعرييه‌وه‌ ويستوومانه‌ ديارترين جۆرى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ شيعرى چيرۆكئامێزى قۆناغه‌كه‌يان له‌ خۆگرتووه‌، هه‌روه‌ها چۆنێتيى ده‌ركه‌وتنيان پيشانبده‌ين.
له‌ به‌شى سێيه‌ميشدا كه‌ به‌ ناونيشانى «تايبه‌تمه‌نديى بونيادى هونه‌ريى چيرۆكه‌ شيعرى قۆناغه‌كه‌»يه‌، له‌ لايه‌نى ڕووخسار و وێنه و به‌ها ئيستاتيكييه‌كان و بونيادى هونه‌ريى ئه‌و شيعرانه‌ى كه‌ گێڕانه‌وه‌يان وه‌ك ته‌كنيكێك به‌كارهێناوه و ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ى بابه‌ته‌كه‌ى ئێمه‌وه‌، كۆڵيوينه‌ته‌وه و نموونه‌ى پێويستمان خستۆته‌ به‌رچاو.
دواتر له‌ چه‌ند خاڵێكدا ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى كه‌ پێى گه‌يشتووين، دواتر ڕيزبه‌نديى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه‌ سوودمان لێ بينيون، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى باسه‌كه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى خراونه‌ته‌ڕوو.
دوکتۆر باخان ئەحمەد حەمە ئەمین، لە دایکبووی ساڵی ۱۹۸۶ی پارێزگای سلێمانی، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زمان و ئەدەبیاتدا. ناونیشانی نامەی دوکتۆرای د. باخان “بررسی کاربست نقد و نظریهٔ ادبی در مقالات کردی و فارسی( مقالات موردی مجلهٔ دانشگاه سلیمانی و نقد ادبی)”یە، که لیکۆڵینەوەی بەراوردکارییە لە نێوان ئەدەبیاتی کوردی و فارسیدا، و بە پلەی بالا وەرگیراوە.
کتێبی بەردەست واتا “شیعری چیرۆکئامێز لە ئەدەبی کوردیدا”، نامەی ماستەری دوکتۆر باخان ئەحمەدە کە لە زانکۆی سلێمانی بە پلەی باڵا قبوڵکراوە.
دوکتۆر باخان ئەحمەد، ئێستا مامۆستایە لە زانکۆی سلێمانی و لە نووسینی “یەکەمین کتێبی ئەکادیمیی فێرکردنی زمانی کوردی بە غەیرە کورد”، بەشدار بووە و هەروەها خاوەنی چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی تری ئەدەبییە. جێگای ئاماژەیە جگە لە زانکۆی سلێمانی، لە زانکۆی کوردستانی سنەش وانەیان وتۆتەوە.
کۆتایی/.

Previous Post

زەریف: ترەمپ کەوتە زبڵدانی مێژوو بەڵام ناوی شەهید سولێمانی بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە

Next Post

کورتە فیلمی خانمە دەرهێنەری ئێرانی لە ئۆستراڵیا نمایش دەکرێت

RelatedPosts

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند
ئاسیا

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

حوزه‌یران 6, 2025
لە غەززە سێ پەیامنێری دیکە شەهید بووون
ئاسیا

لە غەززە سێ پەیامنێری دیکە شەهید بووون

حوزه‌یران 5, 2025
Next Post
کورتە فیلمی خانمە دەرهێنەری ئێرانی لە ئۆستراڵیا نمایش دەکرێت

کورتە فیلمی خانمە دەرهێنەری ئێرانی لە ئۆستراڵیا نمایش دەکرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020