مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەن ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بەتیرۆریست ناساندنی ئەم بزوتنەوەیە پیشاندەری دوژمنایەتییە لە بەرامبەر گەل و وڵاتی یەمەن.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەن وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بەتیرۆریست ناساندنی ئەم بزوتنەوەیە، هاتووە کە بڕیارەکەی ئەمریکا ئەوپەڕی دوژمنایەتی لە دژی گەلی یەمەن ئاشکرا دەکات، ئەمریکا هیچ کات لایەنگری خەڵکی یەمەن نەبووە و هەڵوێستی بێلایەنەی نەبووە و ئەم بڕیارەی ئێستاشی جێی سەرسوڕمان نییە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگای بەکرێگیراوەکانی خۆی لە ناوچەکە دەیان تاوانی کردووە و ئەم بڕیارەشی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پرۆژەی ئەمریکی و زایۆنیستی لە ناوچەکە بەهێزتر دەکات و هیچ کات لە هەڵوێستی خۆمان پاشەکشە ناکەین.
ئەنسارووڵا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکییەکان تیرۆریست و تاوانبارن و هەر هەنگاوێک لە بەرامبەر ئەوان دەگیرێتەبەر.