ئامارە جیهانییەکان پیشان دەدات کە ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 96 ملیۆن کەس.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تا کاتی نووسینی هەواڵەکە 96 ملیۆن و 27 هەزار و 401 کەس لە وڵاتانی جیهان تووشی کۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و 49 هەزار و 769 کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
لە بەرامبەردا 68 ملیۆن و 692 هەزار و 236 کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ژمارەی توشبووان و قوربانیانی کۆرۆنادایە. لەم وڵاتەدا تا ئێستا 409 هەزار کەس بە هۆی توشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.