سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق جەختیکردەوە کە چاودێری نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکان نابێت سەروەری و دەسەڵاتی ئەم وڵاتە پێشێل بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە چاوپێکەوتنی مارتین هوت باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە بەغدا، وتی کە عێراق دەرفەتێکی ئابورییە بۆ هەمووان و هەلێکی ڕەخساوی وەبەرهێنان و گەیشتن بە سوودێکی زۆرە بۆ سەرجەم وڵاتان.
حەکیم وتی کە عێراق لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە پێی بەرژەوەندی و پاراستنی دەسەڵاتی نیشتمانی خۆی هەنگاو دەنێت.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش وتی: دەبێت هەڵبژاردنەکان لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە چاودێری بکرێت بەڵام نابێت سەروەری نیشتمانی وڵاتیش پێشێل بکات و ئەگەر هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە نەبێت، ناتوانێت پیشاندەری ئیرادەی گەلی عێراق بێت.